بەیاننامەی خزمەتگوزاری

خۆری سوور ڕێخراوێکی خێرخوازە کە بیێ بەرامبەر کار دەکات بۆ کۆمەڵگەکانی ناوەڕاستی ئاسیا بەتایبەتی کورد  و عەڕەب و فارس و تورکەکان وە هەروەها کۆماڵگەکانی تریش. ڕێخراوی خۆری سوور ئامۆژگاری و ڕێنمایی پێشکەش بە پەنابەران و داواکەری پەنابەران و کۆچبەرەکان و خێزانەکانیان دەکات لە بێرمینگهام. ئێمە هاریکاری و پشتگیری ۆێشکەش دەکەین بەو بەڕێزانەی کە دێنە کای ئێمە لە ڕووی تێکەڵ بوونیان (ئاوێتە بوونیان) بەم کۆمەڵگەیە بۆ نموونە لە بوارەکانی کار دۆزینەوە، خوێندن و ڕاهێنان، وەرگێڕان، بەرنامە کەلتووریەکان و هۆشیار کردنەوە. هەروەها ئێمە پەیوەندی دەکەین بە ڕێخراوەکانی ترەوە بۆ دابیین کردنی هاریکاری بۆتان لە بواری تەندروستی و خەرجی و یاسایدا

زانیاری و ئامۆژگاری و ڕێنماییەکانی ڕێخراوی خۆری سوور بێ لایەن و سەرباخۆن، تەنها بۆ مەبەستی یارمەتیدانی خەڵکە لە کاتی بڕیاردانیان دەربارەی پیلانەکانیان لە داهاتوودا لە بوارەکانی خوێندن و کارکردندا بۆ بەدەست هێنانی ئامۆژگاری و  دابیینکردنی دیمانە تکایە پەیوەندی بکە بەم ژمارە ٠۱۲۱ ۵۵٤ ٤۲۱٤ یان بە ئیمەیل لە بەشی پەیوەندی. کارمەندە شارەزاکانمان (لێهاتوەکانمان) ئامادەن بۆ یارمەتیدانتان لە ناوبردنی ئاو بەربەستانەی کە ڕێگەی کارکردنتان لێ دەگرن. وە یارمەتیتان دەدەن  بۆ داڕشتنی پیلان لە بوارەکانی چۆنیەتی دۆزینەوەی کار، پڕکردنەوەی فۆڕمی کارکردن، چۆنیەتی درووستکردنی سیڤی، چۆنیەتی چاوپێکەوتنی کار، دۆزینەوەی باشتریین ڕێگا بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی، ڕاهێنان و فێرکردن لە بەدەستهێنانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا. کارمەندەکانمان دەتوانن بە زمانی کوردی و عەڕەبی و فارسی  بدوێن. ئەگەر ئێمە خۆمان نەمانتوانی یارمەتیتان بدەین ئەوا دەتوانیین ڕەوانەتان بکەن بۆ لای ڕێخراو و خزمەتگوزاریەکانی تر

redsunorg@gmail.com