دەربارەی ئێمە

 

ڕیخراوی خۆری سوور دامەزراوە بۆ پەرەپێدانی ژیانی ڕۆژانەی ئەو کەسانەی کەوا خزمەتگوزاریەکانی بەکاردەهێنێت لە شاری بێرمینگهام. وە هەروەها ئامۆژگاری کردن لە بواری چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان و بەشی خوێندن بە گشتی

ڕێخراوی خۆری سوور کە پێشتر ناسرابوو بە کۆمەڵەی کوردی لە شاری بێرمینگهام لە۱/۵/۲٠٠۵ دامەزراوە. هۆی گۆڕینی ناوەکە دەگەڕێتەوە سەر ڕێگە خۆشکردن بۆ پێشکەش کردنی ئامۆژگاریەکانی بۆ هەموو خەڵکی پەنابەر بەبێ جودایی


خزمەتگوزاریەکانی ڕێخراوی خۆری سوور

خوێندن و ڕاهێنان

ڕێخراوی خۆری سوور شان بە شانی ڕێخراوە کۆمەڵایەتیەکان لە شاری بێرمینگهام یارمەتی پەنەبەران دەدات لە ڕێگەی دۆزینەوەی کۆڕسی ڕاهێنانو خوێندن، بو ئەوەی بەکارهێنەران زیاتر هۆشیار بکاتەوە لەو دەرفەتە کۆمەڵایەتیانەی کەوا دەوڵەتی بەریتانیا تەرخانی کردوە بۆ پەرە پێدان بە ژیانی ڕۆژانە و تێکەڵاویەتی لەگەڵ کۆمەڵ


بەرنامەی کەلتوورو کۆمەڵایەتیەکان

ڕێکخستن و بەڕێوە بردنی سیمینارەکان لەسەر بواری خوێندن و کەلتوور و تەندروستی بە گشتی

کردنەوەی ئاگر و گێڕانی ئاهەنگی سەری ساڵی کوردی و فارسی (نەورۆز)ە


زانیاری و ئامۆژگاری

ڕێخراوی خۆری سوور زانیاری و ئامۆژگاریەکانیان پێشکەش بەو کەسانە دەکەن کەوا خزمەتگوزاریەکانیان بەکار دەهێنن بەتایبەتی کورد وءەرەب وفارس و تورک و بەنابەرە ئاسیایەکان بە گشتی. ئامۆژگاریەکان بریتین لە چۆنیەتی دۆزینەوەی کار، خوێندن و زمەنی ینگلیزی، ڕاهێنان، خانو بەرە، ڕەگەزنامە، یارمەتی خێزان، کارو باری تەندرئستی، کۆچی پەنابەری وکاری خۆبەخشی

 

خزمەتگوزاری تەرجوومە

ڕێخراوی خۆری سوور تەرجوومەی زمانی کۆردی و فارسی و ءەرەبی دەکات بەگشتی

 

نوێنەرایەتی

ڕێخراوی خۆری سوور نوێنەرایەتی هەموو ئەو کەسانە دەکات کەوا خزمەتگوزاریەکانیان بەکەر دەهێنن 

redsunorg@gmail.com